بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ١١٥ دۆلار دابەزیوە و بەوپێیەش بەراورد بە نرخی بەیانی بۆ هەر بەرمیلێک ٤ دۆلاری لێکەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٥ دۆلار و سێ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٩ دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەشێکی چاودێرانی ئابووریش هۆکارەکەی بۆ
ئەو رێککەوتنە دەگەڕێننەوە کە ئەمڕۆ لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپادا تایبەت
بە هەناردەکردنی نەوت واژۆکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەهۆی کاریگەری جەنگی روسیا ئۆکرانیاوە لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی
بەرچاوی تۆمارکردووە و لە دوو هەفتەی رابردوودا ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند و دواتر نرخەکەی
کەمێک هاتەوە خوارەوە بەڵام هەر بە بەرزی مایەوە و سەروی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی
رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو
خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و
ماوەی زیاتر لە مانگێکیە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی
هەیە.
بەگوێرەی بەشێک
لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی
ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی
گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.