بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە بەیانی دوێنێ؛ ٤ دۆلار بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١١١ دۆلار و ١١ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و دوو سەنت دابەزیووە.
هاوکات، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٨ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی
رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو
خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و
ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک
لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی
ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی
گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.