سەردێڕ:

٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم

PM:04:50:15/03/2022

49068 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم.


فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا مانگانە وەک سولفەیەک بۆ هەرێمی دەنێرێت، گەیشتە هەرێم.

لە ماوەی رابردوودا و لەکاتی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق بڕیاردرا بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار وەک پیشینەیەک بۆ هەرێم و باس لەوەشکرا، هەر بڕە پارەیەک بێت بۆ هەرێم پلەبەندی لە پارەکەدا بۆ دابەشکردنی موچە دەبێت. هەر ئەو کاتەش نازم حەسەن وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەو ٢٠٠ ملیارەی رەوانەی هەرێم دەکرێت وەک پێشینەیەکە و بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمە.

حکومەتی هەرێم مانگانە بە بیانووی نەبوونی داهات موچەی موچە خۆران دوادەخات، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی پەرلەمانتارانی هەرێم و بەشێکی بەرپرسان باس لەوەدەکەن، کە داهاتی نەوتی و نانەوتی زیادیانکردووە. جگە لەوەی نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و نرخی دۆلاریش بەرزە. بەڵام مانگانە حکومەتی هەرێم چاوی لە ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدایە بۆ دابەشکردنی موچەی موچەخۆران و ئەگەر مانگێک بەغدا ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە دوابخات، دابەشکردنی موچەش لە هەرێم پەکی دەکەوێت.

هێرش قادر، هەولێر

هـ.ئـ


 













گەلەری