سەردێڕ:

لیرەی تورکی هەفتەیەکی مێژوویی تێپەڕاند.. نرخەکەی گەیشتە چەند؟

PM:11:36:24/12/2021

14352 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخەکەی و پاڵپشتیکردنی لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە، لیرەی تورکی هەفتەیەکی مێژووی تۆمارکرد، پاش ئەوەی لە ماوەی شەو و رۆژێکدا نرخەکەی گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.


لە هەفتەی رابردوودا، لیرەی تورکی هەفتەیەکی مێژووی تۆمارکرد، بە بەرزبوونەوەی نرخەکەی بە رێژەی ٤٤٪ بەهۆی پاڵپشتی دارایی حکومەتی تورکیا بە بڕی ملیاران دۆلار و بەڵێنی حکومەتەکە بە قەرەبووکردنەوەی زیانمەندبووانی دراوە بیانییەکان.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، دراوەکە نزمترین نرخی بەخۆیەوە بینی لە مێژوویدا، کە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە هەزار و ٨٠٠ لیرەی تورکی، پاش دابەزینی نرخەکەی بە بەردەوامی بۆ چەندین مانگ، بەهۆی دابەزینی نائاسایی قازانجەکانی.

لە درەنگانێکی شەوی دووشەممەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پلانێکی راگەیاند بۆ قەرەبووکردنەوەی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە لەو زیانانەی پێیان گەشتووە لەو دابەزینەی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دراوە بیانییەکان، ئەو پلانەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو.

نورەدین نەباتی وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا دەڵێت، پلانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانە بریتی بوو لە پێدانی وادەی چوار رۆژ بەدوای یەکدا، کە تیایدا دانیشتوانی تورکیا ئاڵوگۆڕی ٩٠٠ ملیۆن دۆلاریان کرد لە دراوە بیانییەکانەوە بۆ لیرە.

هاوکات، لیرەی تورکی پشتگیرییەکی گەورەی بەدەستهێنا لەلایەن بانکە حکومی و بانکی ناوەندییەوە، بەپێی وتەی بازرگان و ئابوریناسانی تورکیا.

لە شەوی هەینیدا، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە هەزار و ٩٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمجۆرەش نرخەکە بەردەوامە لە دابەزین.


سەرچاوە/ رۆیتەرز













گەلەری