AM:08:57:08/12/2021
29560 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە ئه‌مڕۆ مووچەی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوەن پیداویستی تایبەت دابەش بكرێت.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئێن ئارتی راگەیاند،" ئه‌مڕۆ چوار شەممە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوەن پیداویستی تایبەت بێ لێبڕین دابەش دەكرێت.".
گەرچی بەپێی
چەند چاوگێک بەغدا ٢٠٠ ملیارەکەی ئەم مامنگەی ناردووە، بەڵام چاوگەکەی وەزارەتی
دارایی رەتیکردەوە ئەو بڕە پارەیە گەیشتبێتە هەرێم، ئەوەشیخستەڕوو،" پێشبینی
ده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ٢٠٠ ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بگاته هه‌رێم و به‌مه‌ش
له‌هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌ت به‌و پارانه‌ی ده‌كه‌وێته ده‌ستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م
وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان پێكه‌وه دابه‌ش ده‌كات".