سەردێڕ:

نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت

PM:05:05:28/11/2021

25576 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و بەرهەمە کانزاییەکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەی دووشەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنوی قەزای قەڵادزێ و دوو سبەی سێشەممە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و بەرهەمە کانزاییەکانی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە قەزای قەڵادزێ دەستپێدەکات، کە بۆ هەر ٢٠٠ لیترێک نرخی ٥٥ هەزار دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو سبەی سێشەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناو شاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی ٥ و ٦ بەردەوام بێت.

ماوەی چەند ساڵێکە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەبیانووی قەیرانی ئابوری بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمدا خاو بووەتەوە و هاوڵاتیان لە وەرزی زستاندا بە سێ هێندەی نرخی خۆی نەوتیان کڕیوە.

هـ.ئـ













گەلەری