سەردێڕ:

چۆن باری دەروونی کار لە تەندروستی جەستە دەکات؟

PM:05:58:26/11/2021

9152 جار خوێندراوەتەوە

هەندێ کات بارودۆخی جەستەمان دەتوانێت پەیوەندیان بەدەرونمانەوە هەبێت، کاتێک ئەزموونی هەست و سۆزی نەرینی دەکەین ئەوا لە جەستەماندا ڕەنگ دەداتەوە.


بەپێی ماڵپەڕی" بریات ساید" باری دەروونی کار لە تەندروستی جەستەمان دەکات، هەروەها هەتا کەسەکە زیاتر دەروونی خۆی دەرببڕیت ئەوا کەمتر نەخۆش دەکەوێت.

 ماڵپەڕی "بریات ساید" هەندێک هۆکاری دەروونی خسۆتەڕوو کە بەرپسن لە نەخۆشی بۆ جەستەی مرۆڤ:

ترس هۆکارە بۆ هەستیاری :

هەندێ لەتوێژەران دەڵێن هەندێک حاڵەتی هەستیای هەن پەیوەندیان بە تەندروستی دەروونیەوە هەیە وەک( بیرۆ، تای بەرز، ڕەبۆ ) دەکرێ هۆکارەکەیان نەخۆشی دەروونی بێت.

زۆر بیرکردنەوە و خەم خواردن لە نوقسانی جەستە دەکرێ کێشی زیادە دروست بکات:

کێشەی قەڵەوی دەکرێ بەهۆی زۆر خەمخواردن و بیرکرندەوە بێت، بەدڵنیاەوە زۆر گرنگە بایەخ بە بەشەکانی جەستە بدەیت بەڵام زۆر بیرڵیکردنەوە و خەم خواردنی ڕادە بەدەر ئەنجامی نەرێنی زۆری لەسەر جەستە دەبێت.

ململانێی هەسەتەکان و ڕاڕایی دەتوانن کێشەی هەرسکردن دروست بکەن:

گەدەمان بەهۆی سیستمێکی ئاڵۆزەوە بەڕێوە دەبرێت، سترێسی ژیان کاردانەوەیەکی نەویستانە دروست دەکەن لەسەر ئەندەماکانی جەستە.

هەوکردنی گەدە و خرپی هەرسکردن دەکرێ بەهۆی کێشە سۆزاریەکانەوەتووشت ببێت.

رەخنەگرتن لە خۆت و ترس دەتوانن ژانەسەر تووش بکەن:

بێ ورەیی و ترسی ناوەکی و رەخنە گرتن لەخود، ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی ئازاری سەر دروست بکەن.

خەمۆکی و بێتاقەتی دەکرێ کێشەی دڵ دروست بکەن:

ئەمانە مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکەن، بۆیە کاتی وا هەیە هەست بەوە دەکەی کە دڵ خێراتر لێدەدات لە باری ئاسایی خۆی.

ر.ئ













گەلەری