سەردێڕ:

کەشناسێکی عێراقی: لەم ناوچانە ئەگەری بەفر ھەیە

PM:01:53:26/11/2021

41476 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، پێشبیدەکرێت بارانێکی کەم لە پارێزگای دھۆک ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت. دەشڵێت، "پێشبینیدەکرێت لە خۆر ئاوای نەینەوا کەمێک باران ببارێت و لە باشوری وڵاتیش چەند دڵۆپە بارانێک ببارێت."


ئەمڕۆ ھەینی، سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، پێشبیدەکرێت بارانێکی کەم لە پارێزگای دھۆک ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.
دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت لە خۆر ئاوای نەینەوا کەمێک باران ببارێت و لە باشوری وڵاتیش چەند دڵۆپە بارانێک ببارێت.
لەبارەی رۆژانی داھاتووەوە ئاماژەی بەوەداوە، تا سەرەتای مانگی کانونی دووەم کەشوھەوا جۆرێک سەقامگیردەبێت و گۆڕان تێیداڕووندات و شەوانە و بەیانیان ساردە دەبێت و رۆژانەش مامناوەند دەبێت.
ھەر ئەمڕۆش ھەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەوردەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری پروشکە بارانی کەم ھەیە و سبەینێش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەھەوردەبێت.
لەلایەن خۆشییەوە، کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
لەبارە رۆژی یەکشەممەشەوە کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەڕوو، ئاسمانی وڵات نیمچەھەوردەبێت و بۆ ھەوری تەواوەتی دەگۆڕێت، بەڵام ھیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق، رۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت جگە لە ناوچەکانی ناوەڕاست کە پەڵەھەوردەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
 بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی ھەرێم، ئەمرۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٩ پلە و نزمترین پلەش ١٠ پلەی سیلیزی دەبێت. ھەروەھا، لە سلێمانی ١٨ بە ٧ پلە، دھۆک ٢٠ بە ٧ پلە، ھەڵەبجە ٢١ بە ١٠ پلە، کەرکوک ٢١ بە ١٠ پلەی سیلیزی دەبێت. 
ھاوکات، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٩ پلە و نزمترین پلەش ٩ پلەی سیلیزی دەبێت. ھەروەھا، لە سلێمانی ١٩ بە ٧ پلە، دھۆک ٢١ بە ٦ پلە، ھەڵەبجە ٢٤ بە ٩ پلە، کەرکوک ٢٢ بە ٩ پلەی سیلیزی دەبێت.

کـ ، ئـ












گەلەری