سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە یەکێک لە کانەخەڵوزەکانی سیبریا ٥٢ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:10:11:26/11/2021

13064 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی روسیا رایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوی کانی خەڵوزی لیستفیاجنایا ی شاری بیلۆفۆی سیبریا بۆ ٥٢ کەس بەرزبووەوە.


بەرپرسانی فریاگوزاری سەرەتایی رایانگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ھیچ کەسێک لە کانەکەدا بە زیندوی نەماوەتەوە و ٥٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە لەناویاندا شەش تیمی فریاگوزاری بوونی ھەیە.
لەلایەن خۆیەوە، وتەبێژی بەشی کارگێری فەرمانگەی فریاگوزاری شاری بیلۆفۆ ئاشکرای کرد، قوربانییەکان بەھۆی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە گیانیانلەدەستداوە. 
دەشڵێت، لەدوای جێگیربوونەوەی پلەکانی گەرما و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونوەی گازی میسان لەناوکانەکەدا جەستە و تەرمی کەسەکان دەردەھێندرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە دیمیتری دیمیشین جێگری داواکاری گشتی روسیا رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی گازی میسان بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کانە خەڵوزەکەوە بووە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەی کیمرۆفۆ ئاشکرایان کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ١٤ کەس گیانیانلەدەستدا و ٤٩ کەسی دیکەش برینداربوون و رووداوەکەش لە قوڵایی  ٢٥٠ مەتری ژێر زەویدا لە کانی لیستفیاجنایا  روویداوە.

لـ ، لـ 
کـ ، ئـ












گەلەری