سەردێڕ:

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ

PM:02:06:23/11/2021

5168 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمەوە رایگەیاند، دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستە بەرپرسان بێنەدەنگ، دەشڵێت، "لەم كاتەدا ژینگەكە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر."


سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، "پرسی مافەكانی قوتابیان رەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج."

دەشڵێت، "گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروستبووە، دەبێتە هۆی تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن".

ئەوەشی خستەڕوو، "مەترسیەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر، بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات."

ماوەى سێ رۆژە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوێنێ بۆ بڵاوەپێکردنى خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.

ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان نەک تەنها گازی فرمێسک رێژ، بەڵکو تەقەیان بەسەر خوێندکارانیشدا کرد لە سلێمانی و لە دهۆکیش بە زەبری هێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.

هـ.ئـ













گەلەری