سەردێڕ:

لەبەشێک لە شار و شارۆچکەکان خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە

AM:09:40:22/11/2021

2536 جار خوێندراوەتەوە

بۆ داواکردنى پێدانى دەرماڵە لەبەشێک لە شار و شارۆچکەکان خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەتەوە و بەشێک لە خوێندکاران ئاماژە بەوە دەکەن بۆ دەستهەڵگرتن لە گردبوونەوەکانیان هەڕەشەیان لێکراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە شارى سلێمانى رایگەیاند "بۆ دووەمین رۆژ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەتەوە و داواى پێدانى دەرماڵە دەکەن".

خوێندکارێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "بۆ دەستهەڵگرتن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان هەڕەشەى غیابات و فەسڵکردنمان لێکراوە، بەڵام ئێمە هەر بەردەوامین".

خوێندکارێکى تریش وتى "تا ئەو کاتەى حکومەت بڕیارى پێدانى دەرماڵە دەدات ئێمە بەردەوام دەبین لە نارەزایەتییەکانمان".

وتیشى "بۆچى حکومەت دەتوانێت مووچەى زۆرى بەرپرسان دابین بکات کە چەند ملیۆنێکە بەڵام بۆ ناتوانێت دەرماڵەى خوێندکاران دابین بکات؟".

هەروەها پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە سلێمانى ئاماژەى بەوە کرد کە لە ئێستادا خوێندکاران بەرەو بەردەمى پارێزگاى سلێمانى دەچن و لەوێ گردبوونەوەکە بەردەوام پێدەدەن.

هاوکات پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە رانیە ئاماژەى بەوە کرد "بۆ رۆژى دووەم خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەتەوە و داواى پێدانى دەرماڵە دەکەن".

خوێندکاران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هەتا ئەو کاتەى بڕیارى پێدانى دەرماڵەیان دەدرێت ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکانیان".

 














گەلەری

‌بەپەلە