PM:08:45:21/11/2021
17832 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رێنمایی نوێی بۆ گەشتیارانی عێراقی دەرکردووە و بەپێی راگەیاندراوێکیش لە سبەینێوە جێبەجێدەکرێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاندووە، لەسەر گەشتیارانی عێراق و سەرجەم ئەوانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەکەن پێویستە، کە لەکاتی گەشتکردندیاندا بڕوانامەی نێودەوڵەتی خۆکوتانیان بە پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێبێت.
کە ئەو بڕوانامەیە کارتێکی رەنک شین و سپی بچووکە، لەدوای وەرگرتنی
هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، هاوڵاتی دەتوانێت لە بنکە تەندروستییەکانەوە دەست بە
مامەڵەکردنی بکات و وەریبگرێت و زانیاری کەسی ئەو هاوڵاتییەی لەسەرە، کە لە چ
کاتێک و رێکەوتێکدا دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینەکەی وەرگرتووە.
هەروەها لە رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقیشدا
هاتووە، کە دەبێت هاوڵاتی لە کاتی گەشتدا، تێستی "پی سی ئاڕ"ی هەبێت و
ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بێت، هاوکات، ٧٢ کاتژمێر بەسەر تێستەکەدا تێنەپەڕیبێت.