سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاسکێک دوای ئەوەی ئۆتۆمبێل لێی دەدات خۆی دەچێت بۆ نەخۆشخانە

PM:11:52:17/11/2021

28740 جار خوێندراوەتەوە

ئاسکێک دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک خۆی پیادەکێشێت و ئازاری پێدەگەیەنێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی خۆی دەچێتە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا.


ماڵپەڕی سپۆتنیکی روسی ئاماژەی بەوەکردووە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری لویزیانا لە ئەمریکا ئاسکێک بە خێرای لە دەرگای سەرەکی نەخۆشخانەکەوە دێتە ژوورەوە و بەهۆی خێرایی و شڵەژانییەوە خۆی بە دوو کارمەندی نەخۆشخانەکەدا دەکێشێت و چەند جارێک لەسەر زەوییەکە دەخلیسکێت.

هەروەک لە کامێرای چاودێری نەخۆشخانەکەوە دەرکەوتووە، ئاسکەکە بە پلیکانەی کارەبایی نەخۆشخانەکەدا سەردەکەوێت بۆ ئەوەی بچێتە بەشی چاودێری خێراوە تا چارەسەر بکرێت، چونکە دەم و سەری خوێنی زۆری لێ دەڕۆشت، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل خۆی پێداکێشاوە و ئازاری زۆری پێگەیشتووە.

بەپێی ماڵپەڕی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی، دەستەی پزیشکی نەخۆشخانەکە ئاسکەکەیان ڕەوانەی پزیشی ڤێتەرنەری کردووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نەتوانراوە چارەسەر بکرێت، بەڕێوبەرایەتی ئاژەڵانی سروشتیی لە بلویزیانا بڕیاریاندا بە جێبەجێکردنی کوشتنی بەزەییانە، چونکە برینی ئاسکەکە قوڵ بووە و جیوبەکانی و سەری گرتبووەوە، هەر بۆیە نەتوانراوە ژیانی ئاسکەکە رزگار بکرێت.














گەلەری

‌بەپەلە