سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:07:06:14/11/2021

129140 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەراورد بە بەیانی نرخەکەی ٤٠٠ دینار دابەزیوە.


هاوکات، بۆ یەکەمجار لیرەى تورکی لە بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى نزمترین ئاستى خۆى لە مێژوودا تۆمارکرد و ٩٩٦ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەنە.













گەلەری