سەردێڕ:

ڤیدیۆ..کارمەندێک لەبەردەم کۆشکی ئیلیزێدا جوڵەیەکی سەیر ئەنجام دەدات

AM:09:55:13/11/2021

16356 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشێوەیەکەی بەرچاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تیایدا کارمەندێکی خانەنشینى ئاگرکوژێنەوە دەردەکەوێت لەبەردەم کۆشکی ئیلیزێ جوڵەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەنجام دەدات.


کارمەندە خانەنشینەکەی ئاگرکوژێنەوە لەبەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی کۆشکی ئیلیزێدا داوا لە یەکێک لە هاوەڵەکانی دەکات وێنەی بگرێت کاتێک خۆی پێچەوانە دەکاتەوە و لەسەر سەر دەوەستێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەنگی یەکێک لە پاسەوانەکانی کۆشک دێت کاتێک داوای لێ دەکات ئەو جوڵەیە دووبارە نەکاتەوە و لەبەردەم کۆشکەکە وێنە نەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کارمەندەکە بانگکراوە بۆ مەراسیمێکی تایبەت بە پاڵەوانە خانەنشینەکانی وڵاتەکە.













گەلەری