سەردێڕ:

بەھای تمەن دابەزی و دۆلار ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد

AM:10:27:12/11/2021

10912 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕ و بۆرسەکانی ئێراندا بەھای دۆلار بەرزبووە و تمەن بەھای تمەن دابەزی و بەمەش ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.


ئەمڕۆ ھەینی، بەھای دۆلار لە بۆرسە و بازاڕەکانی ئێراندا بەرزبووەوە بە جۆرێک یەک دۆلار بە ٢٨ ھەزار و ٥٠٠ تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی ئێران داوای لە بانکی ناوەندی و وەزارەتی ئابوری کرد بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار رابگرن، بەڵام شارەزایان پێیان وایە ئەو کارە بە بڕیاردان ئەنجام نادرێت، بەڵکو پێویستی بە گرتنەبەری  میکانیزمی دیکەیە. 
میدیاکان باس لەوەدەکەن، بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن نەزانراو و پێشبینی نەکراو بووە. 
بەپێی راپۆرتێکی دامەزراوەی پلاندانان و بودجەی ئێران، نرخی دۆلار تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦ بەرزدەبێتەوە و ھەر دۆلارێک بەرامبەر بە ٢٨٤ ھەزار تمەن دەبێت و رێژەی ھەڵئاوسانیش دەگاتە ٥٤٪.












گەلەری