PM:09:37:08/11/2021
9348 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، ئەمشەو دیاردەی نزیکبوونەوەی هەسارەی زوهرە لە مانگ روودەدات و لە ئاسمانی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەبینرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، حسێن ئەسەدی کەشناس و چاودێری رووداوە گەردونییەکان لە عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمشەو دەتوانرێت نزیکبوونەوەی مانگ و هەسارەی زوهرە ببینرێت، بەشێوەیەک بە ئاراستەی خۆرئاوا یەک پلە جیاوازییان دەبێت.
حسێن ئەسەدی ئاماژەی بەوەشدا،
دەتوانرێت دیاردەکە بە چاو لە ئاسمانی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی ببینرێت.