کۆمپانیای دی جەی ئای چینی جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرهەمهێنا کە توانای وێنە و ڤیدیۆ گرتنی بە کوالیتییەکی بەرزەوە هەیە.
ماڵپەڕی ڤێرج بڵاویکردەوە، کۆمپانیای دی جەی ئای دوو درۆنی بەناوی ماڤیج ٣ و ماڤیج ٣ سین دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ماڤیج ٣ سین بەهاکەی ٥٠ هەزار دۆلاری
ئەمریکییە و دەتوانێت لە ماوەی چرکەیەكدا ٥٠ وێنە بگرێت و تایبەتمەندییەکی تریشی ئەوەیە
کە تەکنەلۆجیای Apple ProRes هەیە کە رێگە بە درۆنەکە دەدات
ڤیدیۆی کوالیتی بەرز تۆماربکات.
باسی لەوەشکردووە، ماڤیج ٣ کە بەرهەمی دووەمیەتی بەهاکەی
دوو هەزار و ١٩٩ دۆلارە و تەکنەلۆجیای کەمتری تیادا بەکارهاتووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆماری هەر ڤیدیۆیەکیان دەگاتە 4k و وردی وێنەکەشیان دەگاتە ٢٠ مێگاپێکسڵە و
هاوێنەکانیان ٢٤ ملیم و توانای گەورەکردنی ٢٤ جاری هەیە.
هەردوو جۆری فرۆکە بێفڕۆکەوانەکە توانایان هەیە بۆ ماوەی
٤٦ خولەک لە ئاسماندا بە وەستاوی بمێننەوە و لە دووری ٢٠٠ مەتر توانای ئاشکراکردنی
تەنەکانیان هەیە و دەتوانن پەخش بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بگوازنەوە.