سەردێڕ:

بانکى ناوەندى پێشینەیەکى ١٥ ملیۆن دینارى دەدات بەم توێژە

AM:08:36:02/11/2021

135416 جار خوێندراوەتەوە

بانکى ناوەندى عێراق لە نووسراوێکى فەرمیدا کە ئاراستەى بانکەکانى کردووە رەزامەندى دەربڕى لە پێدانى پێشینەیەک کە لە ١٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت بە کرێکارانى گریبەستى پاککەرەوە.


بەگوێرەى نووسراوێکى فەرمى بانکى ناوەندى عێراق کە واژووى د.عەمار حەمەد خەڵەف، جێگرى پارێزگارى بانکەکە بە وەکالەتى لەسەرە، رەزامەندى دراوە لەسەر خەرجکردنى پێشینەیەک بۆ فەرمانبەرانى گرێبەستى (کرێکارى پاککەرەوە)ى شارەوانییەکان، بەو مەرجەى پێشینەکە لە ١٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە فەرمانبەرى گرێبەستى (کرێکارى پاککەرەوە) دەتوانێت بە بوونى کەفیلێکى مووچەخۆر کە مووچەکەى لە یەکێک لە بانکەکان بە نیشتیمانى کردبێت پێشینەکە وەربگرێت.

لە نووسراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە، پێشینەکە ئەو فەرمانبەرە گرێبەستە دەگرێتەوە کە بەردەوامە لەکار و ماوەى دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە یەکێک لە فەرمانگەکانى شارەوانیدا.

پێدانى پێشینەکە لە کاتێکدایە کە لە هەرێمى کوردستان بەبیانووى قەیرانى داراییەوە لە ساڵى ٢٠١٤ەوە سەرجەمى پێشینەکان راگیراوون.













گەلەری

‌بەپەلە