ناوە نوێیەکەی کۆمپانیای فەیسبووک "مێتا" لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئیسرائیلەوە بە گاڵتەجاڕییەوە بەکاردەهێنن بەهۆکاری ئەوەی لە زمانی عیبریدا بە واتای "مردوو" دێت.
نیریت فایس، پسپۆر لە تەکنەلۆجیادا لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، ناوە نوێیەکەی فەیسبووک تا چەند ساڵێک لەلایەن بەکارهێنەرە ئیسرائیلییەکانەوە دەبێتە شوێنی گاڵتەجاڕی بەهۆی واتاکەیەوە.
لە زمانی عیبریدا وشەی "مێتا' بەواتای
"مردوو" دێت و بۆ مێ بەکاردەهێنرێت.
لەلایەن خۆیەوە رێکخراوی رزگارکردنی ئیسرائیل
"زاکا" کە تایبەتە بە ناشتنی ئەو
جولەکانەی دەمرن لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "نیگەران مەبن ئێمە کار لەسەر ئەوە
دەکەین".
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی
رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فەیسبووک بە فەرمی ناوی خۆی لە فەیسبوکەوە بۆ
"مێتا" گۆڕی.