سەردێڕ:

ئەمەریکا جوڵەى بە کەشتی تێکشکێنەری موشەکی کرد

AM:09:57:30/10/2021

12356 جار خوێندراوەتەوە

هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەیان لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ناتۆدا، کەشتی پۆرتەرى کە بە تێکشکێنەری موشەکەکان ناسراوە، ئاڕاستەی دەریای رەش کرد.


ئەمڕۆ شەممە، هێزە دەریاییەکانى ئەمەریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە تویتەر بڵاویکردەوە، کەشتی پۆرتەر ئاڕاستەی ئاوەکانی دەریای رەش کراوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئامانج لە ئاڕاستەکردنی ئەو کەشتییە بۆ کارکردن و هەماهەنگیکردنە لەگەڵ هێزەکانی ناتۆى هاوپەیمانی ئەمەریکا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، ئەمەریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری "رۆناڵد ریگن"ى رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لەکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەئەفغانستان.














گەلەری