سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر لیستی موچەی ھەفتەی داھاتوو

AM:10:17:28/10/2021

399088 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر پارەی پێویست بگات ئەوا رۆژی یەکشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر پارەی پێویست بگاتە گەنجینەکانی حکومەت، ئەوا رۆژی یەکشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.
ئاشکراشی کرد، موچەی ھەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پۆلیسی نەوت و غازیش ھەمان رۆژ دابەشدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆھەرێمی کوردستان نەگەیشتووە و سەرەڕای بڕیاردان لەسەری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵییەوە.
بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر رایانگەیاندبوو، موچە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت لەدوای زیادبوونی داھاتی ناوخۆ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لەکاتیکدا تائێستا تەنھا موچەی مانگی تشرینی یەکەمی وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە دابەشکراوە.













گەلەری