سەردێڕ:

نرخی بیتکۆین بەم شێوازەی لێدێت

PM:02:34:21/07/2021

14824 جار خوێندراوەتەوە

لەنوێترین شیکاریدا، ئینگۆت بروکەر شارەزای بواری دراوە ئەلکترۆنییەکان باسی لەوەکردووە، پاش کەمبوونەوەی بەهای دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین بۆ کەمتر لە ٣٠ هەزار دۆلار لە بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا، کۆی بەهای دراوەکە 98 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت، ئەم رێژەیەش، وەک ئاستێکی گرنگ بۆ خودی دراوەکە دادەنرێت و، خاڵێکی جیاکەرەوەش دەبێت لەنێوان ناوچەکانی بەرزبوونەوە و دابەزیندا.


لەکاتێکدا نرخی دراوی بیتکۆین ئەم دابەزینەی بەخۆیەوە بینیەوە، بانکی فیدراڵی ئەمریکاش لەگەڵ چەند بانکێکی دیکەی ناوەندی جیهانیدا، تایبەت بە بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان، لەهەوڵی دەرکردنی یاسای نوێندان، کە تیایدا ئامانجی سەرەکی بریتییە لە زیادکردنی چاودێری بەسەر مامەڵەی دراوەئەلیکترۆنییەکاندا.


تایبەت بە دابەزین یان بەرزبوونەوەی بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆینیش، بەشێک لە شارەزایانی بازاڕە داراییەکان پێشبینی دەکەن کە رۆژ لە دوای رۆژ بەهای دراوەکە بۆ کەمتر لە ٢٥ هەزار دۆلاری ئەمریکی دابەزێت و هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی خواستی دامەزراوە داراییەکان دەگەرێتەوە لە ئێستادا لەسەر بیتکۆین، ئەمەش دوای بەهای دراوەکە بۆ کەمتر لە ٣٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی دابەزی.

 

لەبارەیەشەوە ناوەندی گڵاوس نۆد راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئەو دابەشکارییەی کە لەنرخدا هەیە پێوەرێکە بۆ قەبارەی ئەو مامەڵەکارییەی کە بازرگانان لە ناوەندە ئاڵوگۆڕيییەکان ئەنجامی دەدەن ، دابەشکارییەکەش ئاماژە کەمبوونەوەی بەهای دراوەکە بۆ کەمتر لە ٢٥ هەزار دۆلار دەکات.

 

هاوکات، بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆین تیلیگراف، خواستی دامەزراوە ئابوورییەکان لەسەر دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین لەئێستادا لە ئاستەکانی -١١٪ تا -١٥.٣٪ دا ماوەتەوە، بەمەش دەردەکەوێت کە بڕی پارەی نەختینەیی بڕی لەبازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان کەمیکردووە.


دراوی ئەلیکترۆنی "بیتکۆین"، دراوێکی دیجیتاڵییە و هاوبەشانی لەرێگای ئۆنلاینەوە مامەڵەی پێوەدەکەن، دراوەکە لەساڵی ٢٠٠٩دا بۆ یەکەمجار کەوتە بازاڕەوە و لەمانگی نیسانی ئەمساڵیشدا، بەهای دراوەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و گەشتە ٦٣ هەزار و ٧٢٩ دۆلار.













گەلەری