ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٦ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی لەئاستی چاوەڕوانی شارەزایانی ئابوریدایەو بەبەرزی مایەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٣ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی
رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق
ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام
بەردەوام نابێت."