سەردێڕ:

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە روسیا ١٢ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:05:53:22/10/2021

3960 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی روداوە کتوپڕەکانی روسیا رایگەیاند، لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی باروت و مادەی کیمیاوی ١٢ کەس گیانیانلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە ئاژانسی هەواڵی تاسی روسییەوە بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەیەک لە ناوچەی ریازان لە ناوەڕاستی روسیا ١٦ کەس گیانیانلەدەستدا.

لەلایەن خۆیەوە، وەزارەتی روداوە کتوپڕەکانی روسیا ئاماژەی بەوەدا، لە رووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و چواری دیکە بێ سەروشوێنن.

دەشڵێت، رووداوەکە هيج هەڕەشەیەکی بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەکە دروست نەکردووە.

ئاژانسی ئینتەرفاکسی روسی لە چاوگێکی ئەمنی روسییەوە بڵاوی کردەوە، هۆکاری تەقینەوەکە پشتگوێخستنی گرتنەبەری پێودانگەکانی سەلامەتی خۆپارێزی بووە.

کۆمپانیاکە یەکێک لە کۆمپانیا ستراتیجییەکانی روسیا و سەر بە کۆمەڵەی رۆستیکی حکومییە کە ئەو کۆمپانیایانە لەخۆدەگرێت بەرهەمی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی شارستانی و سەربازی دابیندەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٨ توندترین تەقینەوە لە روسیا روویدا و بەهۆیەوە ٦٤ کەس گیانیانلەدەستدا و ناوەندێکی بازاڕکردنی گەورەشی خاپور کرد.

دوو ساڵ دواتر، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە تۆمسک و مۆسکۆ کە لەناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کۆچبەراندا ١١ کەس گیانیانلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بێ سەروشوێن بوون. هەمان ساڵ لە مانگی تشرینی دووەم لەئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچواندا لە ناوچەی ئۆڕاڵ ١١ کەس گیانیانلەدەستدا.













گەلەری