سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان ریزبەندى وڵاتە هەژارەکانى دیارى کرد

PM:04:36:22/10/2021

10776 جار خوێندراوەتەوە

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ریزبەندى وڵاتە هەژارەکانى جیهانى دیارى کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە وڵاتى عێراق لە پلەى حەوتەمدایە.


ئەمڕۆ هەینی، بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند، عێراق و یەمەن یەکێکن لەو حەوت وڵاتەی جیهان یەک لەسەر سێی گەلەکەیان هەژارن.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کە نەخشەیەکی تێدا بڵاوکردووەتەوە حەوت ناوچەی بە رەنگی سور دەستنیشان کردووە کە بریتییە لەو حەوت ناوچەی جیهان کە گرفتارن بە هەژاری و برسێتی توندەوە و تیایدا عێراق یەکێکە لەو حەوت ناوچەیە.

بە گوێرەی پۆڵێنی راپۆرتەکە، ئەو ناوچانەی بەرەنگی خۆڵەمێشی رەنگ کراوون وڵاتەکانی سوریا و زیمبابۆی و نەیجیریا و چەند وڵاتێکی دیکەی گرتووەتەوە کە بەهەژارترین ناوچەکانی جیهان پۆڵێنی کردوون.

هەریەک لە عێراق و یەمەن و سۆماڵ و مەدەگەشکەر و کۆماری کۆنگۆ و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و رواندا لە پۆڵێنی ئەو وڵاتانەدا دانراون کە هەژاری توندیان تێدایە.













گەلەری