ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٤ دۆلار و ٦٧سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنی نرخی یەک بەرمیل نەوت ١٦ سەنت بەرزبوەتەوە.
ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٢ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."