سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی: بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ حەوت ملیۆن تۆن تێ دەپەڕێنێت

PM:10:48:17/04/2024

832 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ کڕینی گەنمی جوتیاران و پێشبینیش دەکەن بۆ ئەمساڵ بەرهەمی گەنم بڕی حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد خەزعەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە هاوکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەکارییەکی گەورەیان کردووە بۆ کڕینی گەنمی جوتیاران.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکەن بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و بە هەرێمی کوردستانیشەوە حەوت ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت.

ئەوەشی خستە روو، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی رێککەوتنیان کردووە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی بازرگانی لە کڕینی بڕێکی زۆر لە گەنم و ئامادەکردنی سایلۆ و کۆگا بۆ هەڵگرتنی ئەو گەنمە.

رۆژی رابردوو، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، نزیک دەبنەوە لە گەورەترین وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم و پێشبینی دەکەن بڕی شەش ملیۆن و نیو تۆن گەنمی جوتیاران بکڕن.

پێشتریش ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەمساڵیش وەکو ساڵی پێشوو هەر تەنێکى گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.













گەلەری