سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکەن و دەشڵێت، بە رەزامەندییەوە بەدواداچوون بۆ ئەنجامی کۆبوونەوە و دانوستانەکان دەکەن.
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو تێگەیشتنە ئەرێنییانە دەردەبڕین کە لەنێوان جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی گۆڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە لایەنی ئەمنی و سەربازییەوە بۆ بوارەکانی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و ئابووری و وەبەرهێنان".
دەشڵێت، "پێشوازی لە راگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکەین بۆ پابەندبوونی
ئەمریکا بە پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی سیستمی دارایی و بانکی و دەرفەت
دان بە بانکە عێراقییەکان بە مامەڵەکردنی راستەوخۆ لەگەڵ بانکە جیهانییەکان".
سەرەتای ئەم هەفتەیە لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و بە سەردانێکی
فەرمی، محەمەد شیاع سودانی گەیشتە واشنتۆن و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا کۆبووەوە و چەندین
پرسی ئاسایش و سەربازی و دارایی و ئابوورییان تاوتوێ کرد.
هاوکات، دوێنێش، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکادا
هەردوولا پابەندی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ بە بەردەوامیدان بە چاکسازی دارایی لە عێراق
و بڕیاریاندا هاوکارییە داراییەکان و هاوکارییەکانی دیکەی نێوان هەردوو وڵات زیاتر
بکەن.