PM:08:02:16/04/2024
1608 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك رایگەیاند، بڕیاریداوە باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا دابخات، ئەویش بەهۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ریزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراقدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاریداوە بەداخستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا، بەهۆی کشانەوەی زۆرینەی هێزەکانیان له ریزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراقدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەهۆی كشانه‌وه‌ی
زۆرینه‌ی به‌شداری سه‌ربازی دانیمارك لە عێراق، ئه‌ركی سه‌ره‌كی باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌واو بوه‌و بریارە لە کۆتا رۆژی مانگی ئایاری ئەمساڵدا
باڵیۆزخانه‌كه بەتەواوی دابخەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، باڵیۆزخانه‌ی
دانیمارك له ساڵی ٢٠٢٠دا به فه‌رمی لە بەغدا كرایه‌وه بەمەبەستی پشتگیریكردنی سه‌ركردایه‌تی
دانیمارك و به‌شداریكردن له ئه‌ركی ناتۆ له عێراقدا.