سەردێڕ:

عێراق بە بەهای نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دانەوێڵەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە

PM:07:35:16/04/2024

760 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، عێراق بە بەهای نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دانەوێڵەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، جەلاد کادۆ ئۆغلۆ سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە، پەلەوەر، تۆوی رۆنی و رووەکی لە تورکیا رایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا هەناردەی دانەوێڵەی تورکیا بەڕێژەی زیاتر لە ١٥٪ زیادی کردووە و بەهاکەی نزیکەی سێ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بە بەهای نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دانەوێلە بۆ عێراق هەناردە کراوە.

پێشتریش دامەزراوەیەکی ئابووری عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا عێراق لە ١١ وڵاتەوە بە بەهای ٧٠ ملیار دۆلار کەلوپەلی هاوردە کردووە. وتیشی، "بەراورد بە ٢٠٢٢، رێژەکە زیادی کردووە".













گەلەری