سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

PM:06:05:16/04/2024

22600 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی ١٠ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە ٢٣٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٦ دۆلار و ٢٨ دۆلار و کیلۆگرامێکیش بەرامبەرە بە ٧٦ هەزار و ٢٨١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمدا، پاش ئەوەی دوێنێ دووشەممە، نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر مسقاڵێک سێ بۆ پێنج هەزار دینار دابەزی، لە ئێستادا دووبارە نرخی ئەو کانزا زەردە بەرز بووەتەوە و هەر مسقاڵێک نزیکەی ١٠ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەتەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٤٠ بۆ ٤٥ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٣٨ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٥٠٣ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥٢٣ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٦٩ هەزار دینار













گەلەری