سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: گوێگرتن لە میوزیکی خەمناک دڵخۆشت دەکات

PM:05:26:16/04/2024

816 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە تیۆرێکی نوێی پێشنیار کردووە سەبارەت بەوەی گوێگرتن لە میوزیکی خەمناک دەبێتە هۆی هەستکردن بە دڵخۆشی.


توێژینەوەکە یەکەم بەڵگەی ئەزموونی پێشکەش کردووە کە خەمۆکی دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی راستەوخۆی لەسەر چێژوەرگرتن لە میوزیک هەبێت، بەپێی ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس.

تاقیکردنەوەکانی توێژینەوەکە لە تاقیگەی میوزیکۆلۆژیای تاقیکاری لە زانکۆی نیو ساوس وێڵز ئەنجامدراون، بە بەشداریی ٥٠ کەس کە زۆربەیان خوێندکاری بەکالۆریۆسی میوزیک بوون.

داوا لە بەشداربووان کرا کە پارچە میوزیکێکی خەمناک هەڵبژێرن کە خۆیان حەزیان لێیەتی، هەڵبژاردنەکانیش بریتی بوون لە موزیکە کلاسیکییەکان لە لودویگ ڤان بیتهۆڤنەوە تا گۆرانییە مۆدێرنەکانی تایلۆر سویفت، بە ئاشکرا رێنماییان نەکرابوو کە ئەو میوزیکە هەڵبژێرن کە چێژ لە خەمۆکیبوونەکەی وەردەگرن.

پاشان داوا لە بەشداربووان کرا کە خەیاڵ بکەن دەتوانرێت بە گوێگرتن لە میوزیک خەم و پەژارەیان بڕەوێتەوە ، کە زۆرینەیان رایانگەیاند کە دەتوانرێت بیکەن.

دوای لابردنی خەیاڵی خەمۆکی، بەشداربووان پرسیاریان لێکرا کە ئایا پارچە میوزیکەکەیان بە شێوەیەکی جیاواز پەی پێ بردووە، ٨٢٪یان رایانگەیاندووە کە لابردنی خەمۆکی وادەکات چێژ لە میوزیکەکە وەرنەگرن.

پێشتر وا بیردەکرایەوە کە کاتێک مرۆڤەکان هەست بە دڵتەنگی دەکەن لە وەڵامی ئەو میوزیکەی کە بەلایانەوە غەمبارە و کاریگەری دادەنێت لەسەریان، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە بە پێچەوانەوەیە.













گەلەری