سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:01:23:16/04/2024

1984 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینارە، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی ٨٠٠ دینار بەرز بووەتەوە.

دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دراوە بیانییەکانەوە رایگەیاند، زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و زیاتر لە ٢٣٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.













گەلەری