سەردێڕ:

ئەپیکۆر: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پێشوازى لە گفتوگۆکانى عێراق و ئەمریکا دەکەین

AM:08:58:16/04/2024

964 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەى پیشەسازى نەوتى کوردستان "ئەپیکۆر" پێشوازى لە گفتوگۆکانى شاندى عێراق و لایەنى ئەمریکا کرد سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم و رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا و هەرێم گفتوگۆ دەکەن.


ئەپیکۆر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بە گفتوگۆى نێوان شاندى عێراق و لایەنى ئەمریکا کردووەتەوە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەی نەوتى هەرێمى کوردستان کە ماوەى زیاتر لە ساڵێکە بە بڕیارى دادگا ناوبژیوانى پاریس راگیراوە.

ئەپیکۆر دەشڵێت، لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق گفتوگۆ دەکەن و هەوڵدەدەن لە نزیکترین کاتدا دەست بە هەناردەى نەوت بکەنەوە.

لە کۆبوونەوەى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر هەناردەى نەوتى هەرێم کرایەوە و سودانى جەغتیکردەوە و کە پێویستە پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم هەموارى بودجە بکرێتەوە و لەگەڵ کۆمپانیاکان لەسەر خەرجى وەبەرهێنانى نەوتەکە رێککەوتن بکرێت.













گەلەری