سەردێڕ:

عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە

PM:09:57:15/04/2024

740 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە سبەینێوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتی ئێران ئاسایی دەبێتەوە و دەست پێدەکاتەوە.

دوێنێ هێڵی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئاسمانی عێراقییان بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا کردووەتەوە و سەرجەم گەشتە راستەوخۆکان دەست پێدەکەنەوە.

شەوی شەممە، هەریەکە لە عێراق و لوبنان و ئوردن ئاسمانی وڵاتەکانیان بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا راگرت بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.













گەلەری