سەردێڕ:

سودانی: دەمانەوێت پەیوەندییەکی گشتگیرمان لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت

PM:08:00:15/04/2024

1244 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریکادا پەیوەندییەکی گشتگیریان هەبێت کە سەرجەم کەرتەکان لەخۆبگرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە و سودانی باسی لەوە کرد، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و پێکەوە سەرکەوتنیان بەسەر گروپە چەکدارەکاندا تۆمارکردووە.
ئەوەشی خستە روو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی بەردەوامی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیجی نێوان ئەو دوو وڵاتە و یەکێکی دیکەش لە تەوەرەکان باسکردن دەبێت لە هاوبەشییە ئەمنییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و عێراق دەبێت. 
راشیگەیاند، لە ئێستادا لیژنەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆبوونەتەوە و باسیان لە مەرجەکانی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق کردووە و عێراق سوورە لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و سودی بۆ هەردوو وڵات دەبێت. 
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم کەرتەکانی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکرێت. 













گەلەری