PM:07:52:15/04/2024
1508 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق ستراتیژی و گرنگە. دەشڵێت، "پابەندین بە پاراستنی بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانمان".
ئەمڕۆ دووشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبووەوە باسی لەوە کرد، پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندی هاوپەیمانەکانیان و هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عێراقیشەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق تایبەت و گرنگە و چەندان ساڵە پێکەوە شەڕی تیرۆریان کردووە و بەسەر گروپە چەکدارییەکاندا سەرکەوتوون و ئەو پەیوەندییەش لە ریکەوتنە ستراتیجییەکانیاندا لەبەرچاو دەگرن.
ئەوەشی خستە روو، هاوبەشی ئەمریکا و عێراق گرنگە بۆ رۆژهەڵاتی ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق گرنگە و دەیانەوێت پەیوەندییەکی گشتگیری هەمیشەییان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبێت کە سەرجەم کەرتەکان بگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم کەرتەکانی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکرێت.