سەردێڕ:

دوای بەرزبوونەوەی نرخەکەی؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:26:15/04/2024

38456 جار خوێندراوەتەوە

لە دوێنێوە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٨٥٠ دینارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕ، ٣٥٠ دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

دوێنێ، دوای نزیکەی هەفتەیەک لە داخستنی بۆرسەی عێراق، بانکی ناوەندی ٢٨٣ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و سێ دۆلاری خستە روو.

لەو رێژەیەش، ٢٥٩ ملیۆن و ١١٥ هەزار و سێ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٤ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

پێشتریش بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو، لە ماوەی پێنج رۆژی فرۆشی دۆلار لە سەرەتای مانگی نیساندا زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە روو، لەو رێژەیەش ٩٦.٧٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. دەشڵێت، "فرۆشی دۆلار هاوکاری بازرگانان و رێکخستنی هەڵاوسانی ناوخۆیی دەکات".













گەلەری