سەردێڕ:

لیستی مووچەی مووچەخۆران رەوانەی بەغدا دەکرێت

AM:09:53:15/04/2024

69940 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو دەبێت و پێش ١٨ـی مانگ رەوانەی بەغدای دەکەن.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران تەواو دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی پێش ١٨ـی ئەم مانگە لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەکات.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش رایگەیاند، بڕیارە لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە کۆ ببێتەوە.

وتیشی، "دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران لە ٢٥ـی هەموو مانگێکەوە دەکرێتە رۆژی ١٨ـی هەموو مانگێک".

ئاماژەی بەوەش کرد، کێشەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغدا لە رێگای رێکارەکان و میکانزیمەکانی بودجەی عێراق چارەسەر کراوە، بەڵام پێویستە جێگیر بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر میکانیزمی پێشنیازکراو دەدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، بە گۆڕانکاری لە سیستمی مووچەی مووچەخۆران لە کاشەوە بۆ ئەلیکترۆنی سەرجەم گرفتەکان چارەسەردەبن. وتیشی، "بەهیچ جۆرێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم جارێکی دیکە ناکەوێتە ژێر مەترسییەوە".













گەلەری