سەردێڕ:

بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:09:36:15/04/2024

18312 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە شەش ملیۆن و ٢٣٠ هەزار تمەن، بەراورد بە کاتەکانی نزیک داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بەهای تمەنی ئێرانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە شەش ملیۆن و ٢٣٠ هەزار تمەن.

دوێنێ یەکشەممە، لە کاتەکانی نزیک داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە حەوت ملیۆن تمەن.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت گرژییەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ئیسڕائیل، نرخی تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای تمەن دادەنرێت، ئەوەش لەدوای ئەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامی توندیان دەبێت بەرامبەر هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا، هاوکات ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسڕائیل راگەیاند بۆ بەرگریکردن لە هێرشەکانی ئێران.













گەلەری