سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار بەرز بووەوە

PM:05:57:14/04/2024

33820 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٦٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.

هاوکات، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش تاوەکو کاتی داخستنی بازاڕ ٦٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ دوای نزیکەی هەفتەیەک لە داخستنی بۆرسەی عێراق، بانکی ناوەندی ٢٨٣ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و سێ دۆلاری خستە روو.

لەو رێژەیەش، ٢٥٩ ملیۆن و ١١٥ هەزار و سێ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٤ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری