سەردێڕ:

هاوردەی رۆژانەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

PM:03:41:14/04/2024

640 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ٥١ هەزار بەرمیل بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بە تێکڕاش ١٤٢ هەزار بەرمیل نەوت بووە لەرۆژێکدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوەندی زانیاریی وزەی ئەمریکا لەبارەی هاوردەکردنی نەوتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوو لەلایەن نۆ وڵاتەوە بە تێکڕا پێنج ملیۆن و ٩٧ هەزار بەرمیل هاوردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە هەفتەی سێیەمی ئەم مانگە ٣١٤ هەزار بەرمیل دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئاستی هاوردەکردنی رۆژانەی نەوتی عێراق بە تێکڕا ١٤٢ هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە هەفتەی یەکەمی مانگی نیسان ٥١ هەزار بەرمیل بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

باس لەوەش کراوە، ئاستی هاوردەکردنی نەوتی رۆژانەی عێراق بە گشتی بۆ هەر مانگێک ٢٤٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، کە بە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبی دادەندرێت لە دوای وڵاتی سعودیەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمریکا رۆژانە بەم شێوەیە نەوت لە وڵاتان هاوردەی وڵاتەکەی دەکات:

کەنەدا – سێ ملیۆن و ٥٤٦ هەزار بەرمیل

سعودییە - ٥٣١ هەزار بەرمیل

بەرازیل - ٢٥٧ هەزار بەرمیل

مەکسیک – ٢٠٩ هەزار بەرمیل

کۆڵۆمبیا - ١١٤ هەزار بەرمیل

نێیجیریا - ٤٣ هەزار بەرمیل

لیبیا – ٢٤ هەزار بەرمیل

ئیکوادۆر - ٧ هەزار بەرمیل













گەلەری