سەردێڕ:

بانکی ناوەندی رێژەیەکی زۆری دۆلار خستە روو؛ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:12:17:14/04/2024

35588 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٨٣ ملیۆن دۆلاری خستە روو و لە ئێستادا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا جێگیرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

ئەمڕۆ دوای نزیکەی هەفتەیەک لە داخستنی بۆرسەی عێراق، بانکی ناوەندی ٢٨٣ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و سێ دۆلاری خستە روو.

لەو رێژەیەش، ٢٥٩ ملیۆن و ١١٥ هەزار و سێ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٢٤ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی پێنج رۆژی فرۆشی دۆلار لە سەرەتای مانگی نیساندا زیاتر لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشراوە، لەو رێژەیەش ٩٦.٧٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. دەشڵێت، "فرۆشی دۆلار هاوکاری بازرگانان و رێکخستنی هەڵاوسانی ناوخۆیی دەکات".













گەلەری