سەردێڕ:

یەک بەرمیل نەوت لە سەروو ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

AM:08:05:14/04/2024

628 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ شەممە، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی پشووی بازاڕە جیهانییەکانەوە نرخی نەوت جێگیرە و بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٥ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت؛

دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەلیکێشا بەرەو ناوچەکانی سوریا، بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا. شارەزایانیش ئاماژەیان بەوە کرد، "نرخی نەوت نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار".

لەلایەکی تریشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٦.٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هۆکارێکی تری پاڵنەری مانەوەی نرخی نەوت لە بەرزیدا، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار بەرز کردەوە.













گەلەری