سەردێڕ:

بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:04:51:13/04/2024

23984 جار خوێندراوەتەوە

بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە شەش ملیۆن و ٥٦٠ هەزار تمەن.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە شەش ملیۆن و ٥٦٠ هەزار تمەن.

هاوکات، پێشبینی دەکرێت نرخی تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت ئەوەش بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت گرژییەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ئیسڕائیل.

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای تمەن دادەنرێت، ئەوەش لەدوای ئەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامی توندیان دەبێت بەرامبەر هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا، هاوکات ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسڕائیل راگەیاند بۆ بەرگریکردن لە هێرشەکانی ئێران.













گەلەری