سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:13:13/04/2024

38564 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە نزیکەی هەفتەیەک پێش جەژن نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لەماوەی نزیکەی دوو هەفتەی رابردوودا نرخەکەی دابەزیبوو بۆ ١٤٦ هەزار دینار.

هێشتا بازاڕی بۆرسە لە هەرێم و عێراق نەکراونەتەوە و سبەی بازاڕەکان دەکرێنەوە و بانکی ناوەندیش پارە دەخاتە بازاڕەوە.

هەفتەی رابردوو، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی تایبەتی خستنەڕووی فرۆشی دۆلار رایگەیاند، لە ماوەی پێنج رۆژی خستنەڕووی دۆلاری کاش و حەواڵە لەلایەن گەشتیاران و حەوت بانکی ناوخۆییەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی یەک ملیار و ٢٦٧ ملیۆن و ٢١١ هەزار و ٤٠٢ دۆلار بە نرخی فەرمی پێشکەش کراوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی فرۆشی هەفتانە بووە لە ساڵێکدا.

بانکی ناوەندی ئەوەشی خستووەتە روو، لە ماوەی مانگی ئازاردا بەرزترین ئاستی فرۆشیان بە شێوەی کاش و حەواڵە هەبووە و بەراورد بە مانگی یەک و دوو تێکڕای جیاوازی فرۆش زیاتر بووە لە ملیارێک دۆلار. وتیشی، "ئاستی گەشەی ئابووری بانکەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی فرۆشی مانگەکە بەشێوەی حەواڵە بە رێژەی ٤٪ بەرز بووەتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی مانگی ئازاردا بە تێکڕا چوار ملیار و ٤٠١ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٢٤٧ دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵە بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار فرۆشراوە.













گەلەری