سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

PM:12:46:12/04/2024

19508 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش، هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج بۆ نۆ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی پێوانەی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٧٧ دۆلار و کیلۆگرامێکیش بەرامبەرە بە ٧٧ هەزار و ١٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ماوەی چەندین رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش، نرخی مسقاڵێک زێڕ نزیکەی ١٠ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرز بوونەوە و لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەتەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٣٥ بۆ ٤٠ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٣٢ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٩٨ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥١٩ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٦٥ هەزار دینار













گەلەری