سەردێڕ:

وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا: ١١ کۆمپانیامان خستە لیستی رەشەوە

PM:11:50:10/04/2024

2656 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا سزای بەسەر ١١ بانکدا سەپاند ئەوەش بەهۆى ئەوەى ناکۆکبونیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا.


وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سێ كۆمپانیای‌ رووسیا و شه‌ش كۆمپانیای چین و دوو كۆمپانیای ئیماراتی خستوەته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئەگەری بەردەوام بوونی جموجوڵی ئەو کۆمپانیایانە زیان بە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا دەکەوت.

ئەم سزایانەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو بانکانە كاریگه‌ری له‌سه‌ر ٦٣ كۆمپانیا له‌ رووسیا، ١٦ كۆمپانیا له‌ توركیا، هه‌شت كۆمپانیا له‌ چین، چوار له‌ ئیمارات، دوو له‌ قرغیزستان، یه‌كێك له‌ كۆریای باشور و یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هیندستان دروستكردوه‌.

پێشتریش لە مانگی شوباتی ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، سنورداركردنی هه‌نارده‌كردنی به‌سه‌ر ٩٣ كۆمپانیای وڵاتانی جیاوازدا سه‌پاند و تۆمه‌تباری كردبون به‌ هاوكاریكردنی گرووپە چه‌كداره‌كان و دامەزراوە سه‌ربازی-پیشه‌سازیەکان له‌ رووسیا.













گەلەری