سەردێڕ:

زێڕ لەنێوان بەرزترین ئاست و نزمترین ئاستدا؛ بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت ؟

PM:03:53:10/04/2024

10656 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەوەش دوای ئەوە هات کە بازاڕەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە چین کرانەوە و ئەوەش بووە هۆی دابەزینی زێڕ بە رێژەی ٠.٢٩٪. هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمیش هەزار دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای ئەوەی بانکی فیدڕاڵی پشتی بە داتاکانی بازاڕی ئەمریکا بەست بۆ بڕیاردان لە رێژەی دابەزاندنی سوودی بانکی و کەمبوونەوەی رێژەیەکی کەم لە سکاڵای بێکاری، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی، لە ئێستاشدا بەهۆی کرانەوەی مامەڵەداراییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە یێنی چینی نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

هاوکات، بە گوێرەی پێنوێنی بازاڕەکانی ئاسیا گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٤ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی کیلۆگرامێکیش ٧٤ هەزار و ٨٥٤ دۆلارە لەکاتێکدا هێشتا زێڕ لە بازاڕەکانی ئەوروپا دابەزینی بەخۆیەوە نەبینیوە.

لەلایەکی تریشەوە لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ماوەی چەندین رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرز بوونەوە، بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش، نرخی مسقاڵێک زێڕ پێنج بۆ ١٧ هەزار دینار لە گۆڕانکاریدایە بەبەردەوامی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرز بوونەوە و لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە ٣٠٠ دۆلار بەرز بووەتەوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش لە ماوەی مانگێکدا، هەر مسقاڵێک زێڕ بە نزیکەیی ٣٠ بۆ ٣٥ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیار ۱۸به ٤٢٦ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۱به ٤٩١ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲۲به ٥١٥ هەزار دینار

زێڕی عەیار ۲٤ به ٥٥٦ هەزار دینار













گەلەری